شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە
  2021-07-20       694       

شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە فەڕەنسا، لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە و بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پشتگیری ڕۆژئاوا کراوە لەلایەن ئەوروپاوە.

ئاوێنه‌: بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هاوار لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە / MSD)، بێریڤان خالید هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا و خەسان یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی دێرەزۆر لەگەڵ ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەتەوە.

هاوکات میدیا فەڕەنسییەکان کۆبوونەوەی شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و ئیمانیۆل ماکرۆنیان پشڕاستکردووەتەوە و دەڵێن، لە کۆبوونەوە تایبەت بووە بە پشتگیری فەڕەنسا لە کوردانی سوریا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش و هاوکاری مرۆی بۆیان.

شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان جەختیان لەوە کردووەتەوە هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ڕۆژئاوا گرنگە و داخستنی سنورەکان بەسەر ڕۆژئاوادا کارەسات دروست دەکات.

کۆبوونەوەی شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا، لە کاتێکدایەم کە بەرپرسانی ڕۆژئاوا هەڵمەتێکیان بۆ بە فەرمی ناساندنی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا دەستپێکردووە و داوای پشتگیری نێودەوڵەتی دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×