وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ته‌نها بە ڕێگەی دیپلۆماسی سزاکانی سەر ئێران ھەڵدەگرین
  2021-07-20       334       

"نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، تەنھا بە ڕێگەی دیپلۆماسی سزاکانی سەر ئێران ھەڵدەگرین.

بە وتەی "پرایس"، ئەمریکا ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکانی "ڤییەنا"، بەڵام "ئێران" داوای کاتی زیاتری کردووە و سزاکانیش تەنھا لە ڕێگەی دیپلۆماسی ھەڵدەگرن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، لە دانوستانەکان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان "واشنتۆن" و "تاران" پێشکەوتن بەدیھاتووە، بەڵام ھیچ ڕێککەوتنێک تا ئێستا نەکراوە.

پێشتریش "سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتبووی، ڕێککەوتنێک ھەیە لە نێوان بەریتانیا و ئەمریکا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ١٠ زیندانیکراو، ئەو ڕێککەوتنەش پەیوەندی بە دانوستانەکان و ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە نییە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×