ئەدهەم بارزانی پیرۆزبایی لە گەریلا، پێشمەرگە و شەڕڤانان دەکات
  2021-07-20       1254       

ئەدهەم بارزانی، پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە گەریلا، پێشمەرگە و شەڕڤانان دەکات و هیوا دەخوازێت، ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی ئاشتیی و تەبایی و یەکێتیەکی سەرتاسەری هەموو هێز و  لایەنە سیاسییەکان.

ئاوێنه‌: ئەدهەم بارزانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پەدەکە لە سلێمانی و هەڵەبجە، پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە و تیایدا، جەژنە پیرۆزە ئاڕاستەی گەریلا، پێشمەرگە، شەڕڤانان و بنەماڵەی شەهیدان دەکات.

بارزانی نووسیویەتی”پڕ بەدڵ ئاواتەخوازم، ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی ئاشتی و تەبایی و یەکێتیەکی سەرتاسەری هەموو هێز و  لایەنە سیاسییەکان، بەهەموو هزر و ئیدۆلۆژی و دیدگا جیاوازەکانەوە، تفاق و ئیتفاق لە ناو میللەتەکەمان رۆژ بە رۆژ بە ھێز تر ببێت و فەرھەنگی خۆ بەزلزانین و یەکترسڕینەوە، بوونی نەمێنێت”.

ئەدهەم بارزانی، ئەوەشی وتوە”هەروەک کوردستان ماڵی هاوبەشی هەموومانە، هەروەهاش پارێزگاری لە خاک و وڵات،  خەمی هاوبەشی هەموومان بێت”.

لە کۆتاییشدا جەختیکردووەتەوە”خوای مەزن لەگەڵ برایەتی و تفاق و یەکبووندایە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×