كۆبونەوەی سەرۆكی فەرەنسا لەگەڵ وەفدی رۆژئاوای كوردستان توركیا توڕە دەكات
  2021-07-20       799       

وەزارەتی دەرەوەی توركیا، ئەمڕۆ سێشەممە، ئیدانەی كۆبونەوەكەی دوێنێی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسای لەگەڵ وەفدی رۆژئاوای كوردستان كرد.

ئاوێنە: تانژو بیلگیچ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، لە لێدوانێكی نوسراودا بۆ ئاژانسی رەسمی وڵاتەكەی وتویەتی: ئیدانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ وەفدی رۆژئاوای كوردستان دەكەن.

بیلگیچ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌رده‌وامیدان به‌ كاری له‌م جۆره‌ له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه‌ وێرای ته‌واوی داواكارییه‌كانی توركیایش، "زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ ئاسایشی نیشتمانی توركیا، یه‌كڕیزیی سیاسی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌."

دوێنێ دوشەممە، وەفدێكی رۆژئاوای كوردستان بە بانگهێشتی رەسمی سەرۆكایەتی فەرەنسا گەیشتنە پاریس و لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسادا كۆبونەوە.

بیریڤان خالید، ئەندامی وەفدەكەو هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی خۆبەڕێوەبەریی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاوای كوردستان) وتی: لەكۆبونەوەكەدا سەرۆكی فەرەنسا جەختی لە پشتیوانی خۆی بۆ خۆبەڕێوەبەریی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا كردەوە تا ئەو كاتەی دۆخی سوریا سەقامگیر دەبێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×