تەرمی مامۆستایەكی خانەنشین لە دهۆك دۆزرایەوە
  2021-07-20       618       

پۆلیسی دهۆك ئاشكرایكرد، دوای بێسەروشوێنبونی بۆ ماوەی سێ رۆژ، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، تەرمی مامۆستایەكی خانەنشین لە گوندی بابلۆ دۆزراوەتەوە.

ئاوێنە: هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژ بێ سەروشوێن بو، كەمێك لەمەوبەر تەرمی مامۆستایەكی خانەنشینی دهۆك بەناوی "موراد تۆمار گۆرگیس" لە گوندی بابلۆ دۆزرایەوە.

پۆلیس ئاشكرایكردوە كە بەپێی قسەی خێزانەكەی، نابراو نەخۆش بوەو خۆی لە ماڵ چۆتە دەرەوەو بێسەروشوێن بوە تاوەكو ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×