وانشتۆن پۆست: لەڕێگەی بەرنامەیەكی ئیسرائیلییەوە هەوڵدراوە سیخوڕی بەسەر تەلەفۆنەكەی بەرهەم ساڵحەوە بكرێت
  2021-07-20       1675       

بەپێی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لە رێگەی بەرنامەیەكی ئیسرائیلییەوە هەوڵی كردنە ئامانجی مۆبایلی زیاتر لە 50 هەزار كەس دراوە كە لەنێویاندا ژمارە مۆبایلی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا هەن.

ئاوێنە: بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لەنێو ئەو لیستە 50 هەزار كەسییەدا سەدان سیاسەتمەدارو بەرپرسی حكومەتی جیهان هەن كە لە رێگەی بەرنامەی پیگاسۆسی ئیسرائیلییەوە هەوڵدراوە مۆبایلەكانیان هاك بكرێن و سیخوڕییان بەسەرەوە بكرێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەنێو لیستەكەدا سێ سەرۆكی ئێستای وڵاتان هەن كە پێكدێن لە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنساو بەرهەم ساڵح، سەرۆكی عێراق و سیریل رامافوزا، سەرۆكی ئەفریقای باشور، لەگەڵ پاشایەكدا.

هەروەك لیستەكە سێ سەرۆك وەزیرانی ئێستای وڵاتان و حەوت سەرۆك وەزیرانی پێشو لەخۆدەگرێت.

سەرۆكایەتی فەرەنسا لەبارەی ناوەڕۆكی راپۆرتەكەوە وتویەتی، ئەگەر ئەم زانیارییانە راست بن ئەوا "زۆر مەترسیدارن."

واشنتن پۆست ئاماژەی بەوەداوە كە نازانرێت ئایا هەوڵی هاککردنەکە دراوەو مۆبایلی ئەو كەسانە هاككراون یاخود هێشتا هەوڵی هاككردنیان نەدراوەو تەنها لەو لیستەدان بون بۆ ئەوەی هاك بكرێن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×