پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەت دەیەوێت لەماوەی دو مانگدا كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنێت
  2021-07-20       434       

بەشار کیکی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێم بەردەوامبێت لێبڕینی موچە کەم دەکرێتەوە، وتیشی "حکومەتی هەرێم دەیەوێت لە ماوەی دو مانگدا لێبڕینی موچە هەڵبگرێت."

ئاوێنە: بەشار کیکی، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئێن ئاڕ تی، راشیگەیاند ، ئەو 200 ملیارە بودجە نییە و سولفەیە ئەگەری هەیە بەردەوام بێت یان رایبگرن، حکومەتی هەرێم پێویستی بە پارەیە بۆیە داوایکردوە ئەو 200 ملیارەی وەک سولفە بۆبێت.

وتیشی، تا ئێستا یاسای بودجە لە بەشێکی شارەکانی عێراق نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا ئێستاش بەشێک لە لایەنە عێراقیەکان دژی جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی بودجەن کە تایبەتن بە هەرێم.




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×