لەناوچەیەکی کوردستان گەرما ٥٠پلەی تێپەڕاند
  2021-07-21       359       

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت لە یەکەمین رۆژی جەژی قورباندا بەرزترین پلەی گەرمای هەرێم لە قەزای خانەقین بووە و ٥٠ پلەی تێپەڕاندووە.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە:" دوێنێ سێشەممە لە قەزای خانەقین پلەی گەرما گەیشتووەتە ٥٢ پلەی سیلیزی و گەرمترینی هەرێم بووە".

ئاشکراشیکردووە:" بۆ ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و تۆزێکی سوک بەرزدەبێتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×