لە پارێزگای خوزستانی ئێران خۆپیشاندان دژی بێئاوی بەردەوامە
  2021-07-21       406       


خۆپیشاندان لە پارێزگای خوزستانی باشوری خۆرئاوای ئێران لەدژی نەبوونی ئاو و کارەبا بەردەوامە بەھۆی شەڕو پێکدادانەکانیشەوە تا ئێستا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە .

ئاوێنه‌: فەرەیدون بەندەری قائیمقامی ماھشەھر بە میدیای ئێرانی راگەیاندووە، شەوی رابردوو دوو ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکی تاڵقانی ئەو شارە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە تەقەیان لێکراوە و لە ئاکامدا یەکێکیان کوژراوە و ئەوەی دیکەشیان بە سەختی برینداربووە، بەوەش ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بۆ شەش کەس بەرزبووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئێران تەنھا کوژرانی دوو کەسیان پشتڕاستکردووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×