پەیامی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بەبۆنەی جەژنی قوربان
  2021-07-21       464       

(جەستن ترودۆ) سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانان كرد راشیگەیاند، ساڵی داهاتوو پێكەوە ئاهەنگ دەگێڕین.

دەقی پەیامەكە:
بەبۆنەی كۆتایی وەرزی حەجەوە، كە ساڵانە حەجی ئیسلامی بۆ مەككە دەكەن، ئەمڕۆ موسڵمانان لە كەنەداو لەسەرتاسەری جیهان جەژنی قوربان دەكەن، لەم رۆژەدا موسڵمانان بە زۆری ئامادەی نوێژو نزاو سڵاو كردن و یارمەتیدانی هەژاران و قوربانیدان دەبن و هاوبەشی ژەمی تایبەت لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان دەكەن، ئەمڕۆ گرنگە دەرفەتێك دەڕەخسێنێت بۆ بیركردنەوە لە وانەكانی قوربانی و بەزەیی و بەخشندەیی و پێزانین بۆ پیرۆزییەكانی ژیان، هەروەها كاتی ئەوەیە هەموو كەنەدییەكان ئەو بەشدارییە زۆرەی كەنەدییە موسڵمانەكان بۆ چەندین نەوە بۆ وڵاتەكەمان كردویانن بناسنەوە.
لەكاتێكدا هەندێك كەس دیسانەوە بتوانن بە سەلامەتی لەگەڵ خێزان و هاوڕێیاندا كۆبكەنەوە بۆ پیرۆزكردنی یادی ئەمساڵ، رەنگە هێشتا هەندێكی تر گۆشەگیرو تەنیابن.
دیسان زۆر جار بیری حەجكردن بۆ مەككە دەكەن، بەڵام ئەگەر بەردەوام بین لە شوێن پێی رێنماییەكانی تەندروستی گشتی و كوتانی (كۆڤید – 19) مان دەستبكەوێت هەر كە نۆبەتی ئێمە هات، بەسەر ئەم ڤایرۆسەدا زاڵ دەبین و هەموومان دەتوانین ساڵی داهاتوو پێكەوە ئاهەنگ بگێڕین.
‎بەداخەوە فۆبیاو رق و كینە بەرامبەر بە موسڵمانان لە كەنەدا هەیەو تراژیدیای ئەم دواییەی شاری لەندەنی ئۆنتاریۆ، وەبیرهێنەرەوەیەكی ئازار بەخشە كە هێشتا موسڵمانان رووبەڕووی سوكایەتی و هەڕەشەو توندوتیژی دەبنەوە لە كۆمەڵگەكانی سەرانسەری ئەو وڵاتەدا، لە كۆمەڵگەی ئێمەدا هیچ شوێنێك بۆ رق و هەڵاواردن نییە، بۆیە حكومەتی كەنەدا لە 22 ی تەمموزدا میوانداری كۆنگرەی نەتەوەیی دەكات لەسەر ئیسلامۆفۆبیا، بۆ بەردەوامبوون لەوەرگرتنی كاری توند لەدژی ئەم ڕق و جیاوازیكردنە، پێكەوە دەبێت تێكەڵبوون هەڵبژێرین لەسەر نالێبوردەیی و پابەندبوونی خۆمان بە كەنەدایەكی جۆراو جۆرەوە دووپات بكەین، كە تێیدا هەمووان بێ گوێدانە باوەڕو كلتوور یان ڕەگەز دەتوانن هەست بە سەلامەتی و ڕێزلێگرتن بكەن.
بە ناوی بنەماڵەكەمان سۆفی جەژنی قوربان لە هەموو موسڵمانان پیرۆز دەكەین.
جەژنتان پیرۆز


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×