مردن بە كۆرۆنا لە عێراق 18 هەزار كەسی تێپەڕاند
  2021-07-21       292       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت هەزارو 320 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات مردن بە ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە 69 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەوەش كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا لە عێراق 18 هەزار كەسی تێپەڕاندوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 33 هەزارو 83 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان هەشت هەزارو 320 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە شەش هەزارو 916 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 69 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە 11یان لە پارێزگاكانی هەرێم بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 518 هەزارو 837 كەس و لەوانە 18 هەزارو 20 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 379 هەزارو 74 كەسیان چاكبونەتەوەو 121 هەزارو 743 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 734 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×