سەرۆك وەزیرانی یۆنان داوای لێبوردن دەكات كە سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێم دواخرا
  2021-07-21       336       

سەرۆك وەزیرانی یۆنان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، داوای لێبوردنی كرد كە سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دواخرا و ویستی خۆیشی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی سەردانەكەی لەكاتێكی گونجاوی داهاتودا، نیشان دا.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كيرياكۆس ميتسۆتاكيس، سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام داو تيايدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌گه‌ڵ يۆنان تاوتوێ كردو هه‌ردولا خواستيان بۆ بره‌ودان به‌ بواره‌كانى په‌يوه‌ندى، هاوبه‌شى و هاريكاريى دولايه‌نه‌يان دوپات كرده‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان داواى لێبوردنى كرد كه‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دواخراو ويستى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌كه‌ له‌ كاتێكى گونجاوى داهاتودا نيشان دا.

دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى نێوانيان بو.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×