تەندروستی
سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاكە
لە چەند سەعاتی داهاتودا نەخۆشخانەیەكی دیكەی تایبەت بە چارەسەری توشبوانی كۆرۆنا
دەكرێتەوە.
ئاوێنە:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا وتی" دوای بەرزبونەوەی رێژەی توشبوانی ڤایرۆسی
کۆڕۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی، لەئیستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆکردنەوەی (نەخۆشخانەی
فریاکەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا) و تایبەت دەکرێت بۆ چارەسەری توشبوانی ڤایرۆسی
کۆرۆنا."
تەندروستی
سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان كردوە كە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و
رێكارەكان جێبەجێ بکەن.