كۆرۆنا له‌عێراق.. نزیكه‌ی 9 هه‌زار حاڵه‌تی دیكه‌ی توشبون به‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندرا
  2021-07-23       165       
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 8 هه‌زارو 905 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 8 هه‌زار و 205 توشبوش چاکبونەتەوەو 66 كه‌سیش به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.   

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن‌و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاندو به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 34 هه‌زار و 764 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌و تووشبوونی 8 هه‌زارو 905 كه‌سی دیكه‌ به‌په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.‌ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش لهناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا‌ تۆماركرا، كه‌ بریتییه‌ هه‌زار و 296 حاڵه‌ت.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌وو رۆژێكدا 66 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، 8 هه‌زارو 205 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×