چەند بڕیارێکی نوێ لە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا
  2021-07-24       418       

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لەكۆبونەوەی خۆیدا چەند بڕیارێكی نوێی دەركردن و دەشڵێت: پێویستە هەمو بۆنەو چالاکییە سیاسی و ئەدەبی و هونەریی و ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی و ئاینییەکان و هەر گردبونەوەیەکی تر، کە دەبنە مایەی تێکەڵاوبون و بەریەککەوتن تا تێپەڕاندنی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا، رابگیرێن.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ، لە دیوانی پارێزگا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتیی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کۆبۆوە.

لە کۆبونەوەکەدا دۆخی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی هەڵسەنگێنراو لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی پارێزگای سلێمانییەوە، ڕونکردنەوەی پێویست خرانەڕو، کە لە هەمویاندا ئاماژە بۆ مەترسیی بڵاوبونەوەی زۆرو خێرای پەتای کۆرۆنا دەکەن.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردرا بە:

١- پێویستە هاوڵاتیان پابەندی تەواوی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن، بەتایبەتی بەکارهێنانی ماسک و پاراستنی دوریی نێوانیان و دورکەوتنەوە لە هەر بەریەککەوتن و کۆڕو کۆبونەوەو قەرەباڵغییەک.

٢- پێویستە هاوڵاتیان ڤاکسینی پێویست وەربگرن وەک ڕێگایەکی پەسەندکراوی نێودەوڵەتیی بۆ سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی پەتاکەو دورخستنەوەی مەترسیی مردن لە توشبوانی کۆرۆنا.

٣- پێویستە هەمو کارمەندانی فەرمانگە دەوڵەتیەکان و کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت پابەندی تەواوی ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن و ڕێگا بە هیچ هاوڵاتییەک نادرێت بەبێ پابەندبون بەم ڕێکارانەوە سەردانی ئەم دامودەزگایانە بکات.

٤- پێویستە هەمو بۆنەو چالاکییە سیاسی و ئەدەبیی و هونەریی و ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی و ئاینییەکان و هەر گردبونەوەیەکی تر، کە دەبنە مایەی تێکەڵاوبون و بەریەککەوتن تا تێپەڕاندنی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا، ڕابگیرێن.

٥- پێویستە دەزگاکان و دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن وەک هەمیشە هاوکارو هەماهەنگ بن لە هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ پابەندبون بە خۆپارێزیی و بەکارهێنانی ڤاکسینی دژ بە پەتای کۆرۆنا.

٦- پارێزگای سلێمانی هاوکارو هەماهەنگیی تەواوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی پارێزگای سلێمانی دەبێت بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەوکەسانەی لە ڕۆژێکدا ڤاکسین وەردەگرن بۆ ڕێژەیەکی گونجاو.

دەقی راگەیەندراوەكە...

چەند بڕیارێکی نوێ لە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا

بۆ/ هەمو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی

بابەت/ گشتاندن

ئەمڕۆ، لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتیی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کۆبۆوە. لە کۆبونەوەکەدا دۆخی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانیدا هەڵسەنگێنراو لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی پارێزگای سلێمانییەوە، ڕونکردنەوەی پێویست خرانە ڕو، کە لە هەمویاندا ئاماژە بۆ مەترسیی بڵاوبونەوەی زۆرو خێرای پەتای کۆرۆنا دەکەن، لە کۆتاییدا بڕیاردرا بە:

١- پێویستە هاوڵاتیان پابەندی تەواوی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن، بەتایبەتی بەکارهێنانی ماسک و پاراستنی دوریی نێوانیان و دورکەوتنەوە لە هەر بەریەککەوتن و کۆڕو کۆبونەوەو قەرەباڵغییەک.

٢- پێویستە هاوڵاتیان ڤاکسینی پێویست وەربگرن وەک ڕێگایەکی پەسەندکراوی نێودەوڵەتیی بۆ سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی پەتاکەو دورخستنەوەی مەترسیی مردن لە توشبوانی کۆرۆنا.

٣- پێویستە هەمو کارمەندانی فەرمانگە دەوڵەتیەکان و کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت پابەندی تەواوی ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن و ڕێگا بە هیچ هاوڵاتییەک نادرێت بەبێ پابەندبون بەم ڕێکارانەوە سەردانی ئەم دامودەزگایانە بکات.

٤- پێویستە هەمو بۆنەو چالاکییە سیاسی و ئەدەبیی و هونەریی و ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی و ئاینییەکان و هەر گردبونەوەیەکی تر، کە دەبنە مایەی تێکەڵاوبون و بەریەککەوتن تا تێپەڕاندنی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا، ڕابگیرێن.

٥- پێویستە دەزگاکان و دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن وەک هەمیشە هاوکارو هەماهەنگ بن لە هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ پابەندبون بە خۆپارێزیی و بەکارهێنانی ڤاکسینی دژ بە پەتای کۆرۆنا.

٦- پارێزگای سلێمانی هاوکارو هەماهەنگیی تەواوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی پارێزگای سلێمانی دەبێت بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەوکەسانەی لە ڕۆژێکدا ڤاکسین وەردەگرن بۆ ڕێژەیەکی گونجاو.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا
٢٤/ ٧/ ٢٠٢١

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×