میدیاكانی پەكەكە: لە مەتینا هێزەكانی پارتی هێرشیان كردە سەر گەریلا
  2021-07-24       966       

میدیاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)، ئەمڕۆ شەممە، بڵاویانكردەوە كە هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوچەی چارچڵی سەربە مەتینا، "بەچەكی قورس هێرشیان كردۆتەوە سەر گەریلاكانی هەپەگە." كە ئەوەش هاوكات بوە لەگەڵ سوڕانەوەی فڕۆكە سیخوڕییەكانی توركیا لە ئاسمانی ناوچەكە.

ئاوێنە: میدیاكانی پەكەكە بڵاویان كردۆتەوە"لەگەڵ جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان، چەکدارانی پارتی لە ناوچەی چارچڵی سەربە هەرێمی مەتینا، بەچەکی قورسەوە بەرەو ناوچەکانی گەریلا چون و هیرشیان کردوە، دەوترێت لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژانەدا، ئاگر لە ناوچەکە کەوتوەتەوەو هێشتاش بەردەوامە."

میدیاكانی پەكەكە وتویانە "هێزەکانی گەریلا بۆ ئەوەی کە ئاڵۆزییەکان زیاتر نەبن، وەڵامی هێرشەکەیان نەداوەتەوە، بەڵام جموجوڵی هێزەکانی پارتی لە ناوچەکە بەردەوامە، هەروەها فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیاش بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×