نەجەف: كوژرانی 4 خۆپیشاندەر
  2019-05-16       699       

لەسەر داوای موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدرییەكان شەوی رابردو بۆ بەگژاچونەوەی گەندەڵی خۆپیشاندان لەشاری نەجەف ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی پێكدادانی خۆپیشاندەران‌و هێزە ئەمنی‌و چەكدارەكان 4 خۆپیشاندەر كوژران‌و نزیكەی 20 خۆپیشاندەری دیكەش بریندار كراون.



ئاوێنە: بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان لەخۆپیشاندانەكەی شەوی رابردوی شاری نەجەف، بە گولەی هێزە ئەمنی‌و چەكدارەكان 4 خۆپیشاندەر كوژراون‌و 17 خۆپیشاندەری دیكەش بریندار بون، خۆپیشاندانەكە لەسەر داوای موقتەدا سەدر بۆ بەگژداچونەوەی دیاردەی گەندەڵی ئەنجامدرا بو.


دوابەدوای روداوەكە بەمەبەستی چارەسەركردن بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە‌و پۆلیسیش پەرواوی لێكۆڵینەوەی بۆ روداوەكە كردوەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×