بڕیاره هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ست به پێدانی مه‌شق و
راهێنان به هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه بكه‌نه‌وه، ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی دو
رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌هۆی هۆشداریی ئه‌منییه‌وه راگیرا.
ئاوێنه: ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تدپرێس بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ
هه‌ینی 17ی ئایاری 2019، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا بڕیاریداوه ده‌ست به مه‌شق
و راهێنان سه‌ربازی له"باكوری عیراق" بكاته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه راگه‌یاندوه كه دوای دووباره هه‌ڵسه‌ندگاندنه‌وه
بۆ دۆخی ئه‌منی، له‌وه دڵنیابونه‌ته‌وه كه ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كان كه‌متر بووه‌ته‌وه،
بۆیه ئه‌و سه‌ربازه ئه‌ڵمانییانه‌ی كه له بنكه‌كانیاندان له عیراق، ده‌ست به
مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازانی عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی چوارشه‌ممه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا
بڕیاری دا به راگرتنی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كان
ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هۆشداریی ئه‌منی كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه
خراوه‌ته به‌رده‌ستیان.