چه‌ند به‌رپرسێك له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
ئاشكرایان كردوه كه ئه‌و رێكاره ئه‌منیانه‌ی به‌م دواییه له باڵیۆزخانه‌ی
وڵاته‌كه‌یان له به‌غدا گیرانه‌به‌ر، به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوه كه فڕۆكه‌یه‌كی
بێفڕۆكه‌وان به‌ره‌و ئاسمانی باڵیۆزخانه‌كه نێردراوه.
ئاوێنه: هه‌فته‌ی رابردو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا
فه‌رمانی دا به كارمه‌نده لاوه‌كییه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌به‌غداو كونسوڵخانه‌كه‌ی
له‌هه‌ولێر كه عێراق به‌جێبهێڵن.
كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز، له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاویكردۆته‌وه هێشتا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و گروپانه‌ی سه‌ربه
ئێرانن له عێراق به‌رزه.
یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه
دۆخه‌كه له‌عێراق له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌خۆیه‌وه
نه‌بینیوه.
به‌رپرسه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتویانه"ئاستی
گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له به‌غدای پایته‌خت كاتێك توندبو كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی
نه‌ناسراو به‌ره‌و ئاسمانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا نێردراوه."