گەریلا لە زاپ هێلیکۆپتەرێکی توركیای پێكا
  2021-07-24       736       

هەپەگە پێكانی هێلیکۆپتەرێکی سوپای توركیای لە زاپ ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ میدیاكانی پەكەكە بڵاویانكردەوە، “لە مەیدانی وەرخەلێ سەر بە هەرێمی زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، هێلیکۆپتەرێکی جەنگیی سوپای داگیرکەری تورک، لەلایەن گەریلاکانەوە بە تەکنیکی تایبەت کرایە ئامانج”.

“ئەو هێلیکۆپتەرە، کە بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکە هاتبوو، دوای ئەوەی لەلایەن گەریلاوە کرایە ئامانج، بە ناچاری لە هەرێمەکە دوورکەوتەوە”، ئاژانسی ڕۆژ نیوزی سەر بە پەكەكە بڵاویكردووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×