عیراق.. له‌ 24 سه‌عاتدا 65 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
  2021-07-24       391       

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌‌‌‌ۆ 24-7-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 7 هه‌زارو 653 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 8 هه‌زارو یه‌ك توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 65 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 1543 هه‌زارو 501 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 1402 هه‌زارو 537 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌‌‌‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 90.9%، هه‌روه‌ها 18 هه‌زارو 232 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×