ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدر دەستگیرکران
  2021-07-24       420       

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی ئەو توڕەی ڕاگەیاند کە ڕۆژی عەرەفە لە گەڕەکی سەدر لە بەغدا تەقینەوەیەکیان لە بازاڕێکی گشتی ئەنجام دا و بووەهۆی گیانی لەدەستدانی 35 کەس و برینداربوونی 60 کەسی تر.   

ئاوێنه‌: مستەفا کازمی لە تویتێکدا بە هەر سێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی نوسیویەتی، "فرمێسك و ژانە دڵی خێزانی شەهیدانی شارۆچكەی سەدر رێنیشاندەرمان بوون بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە ترسنۆكانەی كە پلانداڕێژەر و جێبەجێكەری هێرشە تیرۆریستییەكەی "بازاڕی الوحیلات" بوون. سەرجەمیان ڕووبەڕووی دادگا و گەل دەكرێنەوە و دەبنە پەند بۆ هەموو دەستدرێژیكەرێكی تاوانبار."  

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (19ی تەموزی 2021) تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بازاڕێکی قەرەباڵغی گەڕەکی سەدری شاری بەغدا ڕوویدا.    

هەر دوای تەقینەوەکە، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دا بە ڕاگرتنی فەرماندەی پۆلیسی ناوچەکە و ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کرا و داوای کرد لێکۆڵینەوەی وردی کرد.  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×