له‌دهۆك 722 كه‌س توشى كۆرۆنابون و 9 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
  2021-07-24       467       
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئامارى توشبوان و گیانله‌ده‌ستدانى كۆرۆناى له‌ماوه‌ى 24 كاتژمرێرى ڕابروو بڵاوكرده‌وه‌و له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتوه‌ زۆرترین توشبون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا له‌ پارێزگاى دهۆك بوه‌.

 
ئاوێنه‌: به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى 24 كاتژمێرى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردودا،6796 پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌و له‌و ژماره‌یه‌ 1010 كه‌س توشى كۆرۆنابون و15 هاووڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێى ئاماره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، زۆرترین ڕێژه‌ى توشبون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا له‌ پارێزگاى دهۆك بوه‌ كه‌ 722 كه‌س توشى ڤایرۆسه‌كه‌بون و 9 كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ڵكشانى ئاماره‌كانى توشبوانى كۆرۆناو بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆناى جۆرى ده‌لتا له‌هه‌رێم له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیژنه‌ى باڵاى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆده‌كاته‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیارى توندى خۆپارێزى ده‌درێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×