سبەینێ موچەی مانگی حەوت دابەشناكرێت
  2021-07-24       733       

تا ئێستا وەزارەتی دارایی گەنجینەكانی ئاگادارنەكردووەتەوە بۆ ئامادەكردنی لیستی موچەی ئەم مانگا، بۆیە سبەینێ موچەی مانگی حەوت دابەشناكرێت.

ئاوێنه‌: سبەینێ 25ی مانگە و لە چەند مانگی ڕابردوو لەو ڕۆژەدا دەستدەكرا بە دابەشكردنی موچە، بەڵام حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی 1ی سلێمانی ب ڕاگەیاند، “تاوەكو ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە سبەی یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی فەرمانبەران بكەین”.

لەبارەی ئەوەی ئایا ئەم مانگە بەهەمان میكانیزمی پێشوو موچە دابەشدەكرێت و لێبڕینی 21% بەردەوام دەبێت، حەسەن ڕەشید باسی لەوەكرد، “هێشتا یەكلایی نەبووەتەوە و حكومەت بڕیاری لەبارەوە دەدات كە ئەم مانگە بە چ میكانیزمێك موچە دابەشدەكرێت”.

ڕوونیشیكردەوە، “بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكمان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێنەگەیشتووە، بۆیە سبەی موچە دابەشناكرێت و هەركاتێك بڕیاری دابەشكردنی بدرێت، ڕۆژێك پێشتر ئاگادارمان دەكەنەوە”.

پێشتر دەنگۆی ئەوەبڵاوكرایەوە ڕێژەی لێبڕینی موچە بۆ 6% یان 11%، كەمدەكرێتەوە، بەڵام هێشتا بەفەرمی هیچی لەبارەوە نەوتراوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×