2021-07-24   2957     
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تێك له چه‌ند په‌یجێك، هه‌روه‌ها قسه‌ی نه‌شیاو به‌ناوی "لیلۆز ئیبراھیم ئه‌حمه‌د"، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی
ماوه‌یه‌كه له‌ھه‌ندێك په‌یجی بێسه‌روبه‌ر و به‌كرێ گیراو لێدوان و قسه‌ی نه‌شیاو به‌ناوی به‌نده‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌كاونتی تایبه‌ت له فه‌یس بووك به‌ناوی به‌نده‌وه كراوه‌ته‌وه كه له‌وێشه‌وه قسه‌ی بێ بنه‌ما بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌پێویستم زانی بۆ ھه‌موو لایه‌كی روون بكه‌مه‌وه، كه جگه له ئه‌كاونتی ره‌سمی خۆم له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه بێ‌ترس و راستگۆیانه راوبۆچوونی خۆمی تێدا بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، ھیچ به‌رپرس نیم له‌و بابه‌تانه‌ی له‌و شوێنانه بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌ویتر پیلان و ھه‌ڵمه‌تی شكستخواردووانه كه كاری له‌مێژینه‌یانه بۆ داپۆشینی گه‌نده‌ڵی و شكسته‌كانیانه.
له‌گه‌ڵ رێزدا
لیلۆز ئیبراھیم ئه‌حمه‌د
٢٤ی ته‌مموزی ٢٠٢١