بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر ئاماری گەشتیارانی لەڕۆژانی جەژندا بڵاوکردەوە
  2021-07-25       217       
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاماری گەشتیارانی لەڕۆژانی جەژندا بڵاوکردەوە و بەوپێیەش تەنها لە ڕێگەی بازگەکانی هەولێرەوە 127 هەزار و 432 گەشتیار هاتوونەتە ناو پارێزگای هەولێرەوە.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند، “جگە لەو گەشتیارانەی لەڕێگه‌ی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە هاتوون، له‌ ماوەى ڕۆژانى جه‌ژندا، تەنیا لەبازگەکان 127 هه‌زار و 432 گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەمەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ شوێن و ناوچە گەشتیارییەکان لەسنووری پارێزگای هەولێر لە ڕۆژانی جەژندا چەندین لیژنەی بەدواداچوون پێکهێنران.

سەرەڕای لیژنەکانی پێسکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەشتیاران، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەولێر لیژنەی تایبەت بە چاودێریکردنی نرخی لە ناوچە گەشتیارییەکان داناوە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخ و ڕێگریکردن لە گرانکردنی کاڵاکان لەسەر گەشتیاران.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×