عەلی حوسێن: قوباد تاڵەبانی سەرپشک کراوە
  2021-07-25       1576       
عەلی حوسێن، ئەندامی سەركردایەتی پارتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندیەكانی كوردستان و عێراقی ئەو حزبە دەڵێت، قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆک وەزیرانی هەرێم سەرپشککراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی سەرجەم دەروازە سنورییەکان.

ئاوێنە: عەلی حوسێن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (25ی تەموزی 2021) لەبارەى بنبڕکردنی قاچاخچییەتی لە دەروازە سنورییەکان وتی، حکومەتی لیژنەیەکی پێکهێناوە و قوباد تاڵەبانیش سەرپشککراوە و هێزێکیشی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە.

وتیشی، بابەتی قاچاخچییەتی پەیوەندی بە یەکێتی و پارتییەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بە حکومەتەوە هەیە، نوێنەری حکومەت کاک قوباد تاڵەبانی سەرپشک کراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی هەموو دەروازە سنورییەکان، حکومەت لیژنەیەکی پێکهێناوە و هێزێکی وەزارەتی ناوخۆش بۆ ئەو بابەتە ماوەیەکە دەستبەکاربووە."

لەبارەى کێشە ناوخۆییەکانی ئەمدواییەی یەکێتی، عەلی حوسێن وتی، "یەکێتی هاوپەیمانی ئێمەیە لە حکومەت و لە پرۆسەی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان، ئەو دۆخەی تازەی یەکێتی پەیوەندی بە ناوخۆی یەکێتییەوە هەیە، ئومێدەوارین کە بتوانن بە دیالۆگ چارەسەری بکەن."

باسی لەوەشکرد، "چاوەڕوان دەکەین یەکێتی بە هێز بمێنێتەوە بۆئەوەى بتوانین پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەهێز بێت."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×