ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: ژمارەی توشبوان بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشا
  2021-07-25       431       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە بەشێوەیەك دو هەزارو 178 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 14 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە حەوتیان لە دهۆك بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 هەزارو 631 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك دو هەزارو 178 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 57 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 14 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 2 لە هەولێر، 4 لە سلێمانی، 7 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×