ئاوێنە ناوی ئەو 32 پەنابەرە ڕزگاربوە بڵاودەکاتەوە کە چەند رۆژێك لەمەوبەر
دوای وەرگەڕانی بەلەمەكەیان لەنزیك دورگەی كریت، رزگاركران.
ئاوێنە، زریان محەمەد: دەشتی جەمال، سکرتێری فدراسێۆنی سەرانسەری پەنابەران
بە ئاوێنەی ڕاگەیاند" له‌درێژه‌ی هه‌واڵه‌کانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی بۆ به‌هاناوه‌چونی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی یه‌خته‌که‌یان له دورگه‌ی کریتی یۆنانی
نقوم بو، هه‌روه‌ك بڕیارماندابو، لیستی ناوی ئه‌و 32 په‌نابه‌ره بڵاوده‌که‌ینه‌وه
که له ئێستادا له دورگه‌ی ئیرا پێترای یۆنان ده‌ستبه‌سه‌رن."
راشیگەیاند"لیستی ئه‌و په‌نابه‌رە کوردانه بڵاوده‌کەینەوه که له‌لایه‌ن
که‌سوکاریانه‌وه له‌چه‌ند رۆژی رابردودا داویانه به فیدراسیۆن تا به‌هانای ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌وه بچین."