سهبارهت به ههڵگرتنی سزاكانی سهر ئێران، سەرۆکی ئێران رایگەیاند: ئەگەر ھەندێک بڕیاری پەرلەمانی وڵاتەکەی نەبوایە، لە مانگی ئازارەوە ئەمریکا سزاکانی لەسەر ئێران ھەڵدەگرت.
ئاوێنه: حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران رایگەیاند: بڕیاری پەسەندکردنی یاسای ھەڵگرتنی سزاکان و گرەنتیکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان لە پەرلەمانی ئێران، رێگری لەبەردەم دانوستانەکانی ڤییەنا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دروستکرد و، رێگریکرد لە ھەڵگرتنی سزاکان.
سەرۆکی ئێران وتیشی: ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک گەیشتبووە لێکتێگەیشتن لە دانوستانەکانی ڤییەننا، بەڵام پەسەندکردنی ئەو یاسایە بووە ھۆی ئەوەی لێکتێگەیشتنەکە ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبێت.
رۆحانی دهڵێت: ئەو یاسایە نەبوایە لە مانگی مارسەوە سزاکان لەسەر ئێران ھەڵدەگیران.