عێراق.. زیاتر لە 12 هەزار تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا
  2021-07-26       365       


وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 12180 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 9966 كەسیش چاكبوونەتەوە، 60 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنه‌: بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 50 هەزار و 880 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 12180 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە بەرزترین ژمارەی تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت لەو دەمەی كۆرۆنا لە عیراقدا بڵاوبۆتەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و دهۆك و بەسرە تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2684 لە دهۆك 1564 و لە بەسرە 1146 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە سلێمانی 1024 حاڵەت و لە هەولێر 971 حاڵەت و لە كەركوك 215 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 9966 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە واست و بەغدا و زیقار بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 60 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 13 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×