هەولێر..گەنجێكی شوان لە ئاودا خنكا
  2021-07-26       380       

بەرگری شارستانی هەولێر ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، گەنجێك كە پیشەی شوان بوە لەگوندی "كەورەسۆر" لەئاودا خنكاوەو تەرمەكەی دوای نیو سەعات لەلایەن تیمی ژێرئاوی بەرگری شارستانی خەباتەوە دەرهێنراوەتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا وتی"کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە بەبونی روداوێکی خنکان لە گوندی کەورەسۆر."

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەو هاوڵاتییەی خنكاوە بەڕەگەز عەرەب پیشەی شوان بوە بەناوی (بەدر زەریف مخەلەف) لەدایكبوی 2005.

وتوشیەتی"تیمی ژێر ئاوی بنکەی بەرگری شارستانی خەبات لە ماوەی نیو کاتژمێر تەرمەکەیان دەرهێنا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×