هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكشێنەوە
  2021-07-27       428       
سەرۆكی ئەمەریكا ڕایگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەدا نزیكەی نیو ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عێراق دەنێرین.

ئاوێنە: دوێنێ یەكەمین كۆبوونەوەی نێوان جۆ بایدنی سەررۆكی ئەمریكا و موستەفا كازمی سەرۆك وەزیریانی عێراق ئەنجامدرا و بەپێی زانیارییەكان، لێكتێگەیشتنی زۆر هەبووە لەنێوان هەردولا و ئەمریكا بەڵێنی پشتگیری عێراقی دووپات كردووەتەوە.

جۆ بایدن لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ ڕۆڵی ئەمەریكا وەكو هێزێكی شەڕكەر لە عێراق كۆتای دێت.

وتیشی”ئەمریكا ئامادە دەبن بۆ بەردەوامیدان بە ڕاهێنان و هاریكاری هێزە عێراقیەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە كاتی سەرهەڵدانیدا”.

لای خۆشییەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، هاوپەیمانێتی و هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریكا بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندیەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بەردەوام دەبێت.

كازمی وتیشی”خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لە واشنتم بۆ تاوتوێكردنی داهاتووی پەیوەندیەكانی نێوانمان و چۆنیەتی پەرەپێدانیان، ئەمەریكا یارمەتی عێراقی دا و بەیەكەوە شەڕی داعشمان كرد و تێكمانشكاند، دەمەوێت بەناوی هەموو خەڵكی عێراقەوە سوپاسی خەڵكی ئەمەریكا بكەم.

كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لەكاتێكدایە، چاودێرانی سیاسی پێیانوایە لە واقیعدا كاریگەرییەكی ئەوتۆ دروست ناكات و بڕیارێكی سیمبوڵییە بۆ پاڵپشتیكردنی كازمی لەبەرامبەر فشاری دژە ئەمەریكییەكان لە وڵاتەكەی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×