کۆمیسیۆن ئەو کەسانە ئاگاداردەكاتەوە كە دەیانەوێت ببنە کارمەندى سەر سندوق لە رۆژى دەنگداندا
  2021-07-28       405       

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئاگادارى سەرجەم ئەو کەسانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت ببنە کارمەندى سەر سندوق لە رۆژى دەنگدان، لە ماوەى (72) کاتژمێردا تەواوى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن جێبەجێ بکەن.

ئاوێنە: لە ئاگادارییەکدا، کۆمیسۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند: ئەو کەسانەى دەیانەوێت لە رۆژى دەنگدان ببنە کارمەندى سەر سندوق، رێکارەکاتى خۆ تۆمارکردن جێبەجێ بکەن، کە پێویستە فۆڕمەگە بە کاغەز وەربگرن و وێنەیەکى رەنگاو رەنگ و بەڵگەنامەکان هاوپێچ بکەن و لە ماوەى (72) کاتژمێرى داهاتودا رادەستى نزیکترن بنکەى کۆمیسیۆنى بکەن.

بڕیارە (10)ى مانگى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵ، هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمیسیۆنیش رۆژى (1)ى ئابى وەک دوا وادە دیاریکردوە بۆ وەرگرتنى فۆڕمى کارمەندانى سەر سندوقى دەنگدان لە رۆژى هەڵبژاردن.

بۆ وەرگرتنی فۆرمەكە لێرە كلیك بكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×