هەلیکۆپتەرێک لە ئامرلى تێکشکا و پێنج ئەفسەر گیانیان لەدەستدا
  2021-07-29       1429       


وەزارەتى بەرگرى عێراق تێکشكانى هەلیکۆپتەرێکى سوپا و گیان لەدەستدانى پێنج کەسى راگەیاند لە سنورى ئامرلى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین.  

ئاوێنه‌: شانەى میدیاى ئەمنى عێراق لەبەیانامەیەکدا رایگەیاند، هەلیکۆپتەرەکە لەجۆرى مى 17 بووە و کاتژمێر 2:45 خولى بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە سنورى ئامرلى تێکشکاوە لەکاتى ئەرکى سەربازیدا.

ئاماژەى بەوەشکردووە، پێنج ئەفسەر کە لەناو هەلیکۆپتەرەکەدا بوون گیانیان لەدەستداوە.  


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×