نوری مالکی سەرۆکی ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بڕیاری کشانەوەی چەند لایەنێکی سیاسی لە پرۆسەی ھەڵبژاردن، رای زۆرینەی نییە و پرۆسەکە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
ئاوێنه: نوری مالکی لەتویتەر نوسیویەتی، رێز لە بڕیاری ئەو ھێز و لایەنانە دەگرن بایکۆتی پرۆسەی ھەڵبژاردنیان کردووە، بەڵام ئەوە رای زۆرینەی ھێزە عێراقییەکان نییە و ھەمووان پابەند ناکات.
نوری مالکی جەختیکردۆتەوە لەسەر ئەوەی پرۆسەکە لەوادەی خۆیدا بەرێوەدەچێت.
سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەکردووە، پرسی بەشداری یان کشانەوە پرسێکی ناوخۆیی حزب و لایەنەکانە، بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەخت داوای مەرجەعی باڵا و گەلی عێراقە، ئەرکی حکومەتیشی کەشێکی گونجاوی ئەمنی بۆسەر خستنی پرۆسەکە دابینبکات.