نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا و نانەكەلی لەخەرجی پاسپۆرت بەخشران
  2021-07-29       370       

نووسینگەی پاسپۆرتی راپەڕین، بڕیاریدا نەخۆشانی هەردوو نەخۆشخانەی هیواو نانەكەلی لەخەرجی دەرهێنانی پاسپۆرت ببەخشرێن.

ئاوێنه‌: نووسینگەكە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەمەبەستی هاوكاریكردنی هاوڵاتیان و نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا و نانەكەلی بە هاوبەشی لەگەڵ سكاڵانوسەكانی نوسینگەكەمان بڕیاریاندا بەخشینی پارەی فایل و چەكی بانكی بۆ نەخۆشانی ئەو دوو نەخۆشخانەیە".

ئەوەش روونكراوەتەوە:" بۆ لەمەودوا هەر نەخۆشێكی ئەو نەخۆشخانانە هیچ بڕە پارەیەك نادەن بۆ فایل و چەكی بانكی، واتا پاسپۆرتەكانیان وەك دیاریەكی بچوك پێ دەدرێت هەرچەندە بڕەكەشی بە كەم دەزانین بەڵام لەڕوی دەرونیەوە ئارامیەك دەبەخشێت پێیان. ئەوە جگە لە هاوكاریكردنی تەواویان لە ڕاپەڕاندنی مامەڵەی پاسپۆرت و پێدانەوەیان لەماوەیەكی زۆر كەمدا."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×