2021-07-29   844     
فڕۆکەکانی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆردومانی بناری قەندیلیان کردو تونێلێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان کردە ئامانج.
ئاوێنه: بەڕێوەبەری شارۆچکەی وەرتێ لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا گوندی "دڕەبی" لەبناری قەندیل بۆردومانکردو تونێلێکی گەریلاکانی کردوەتە ئامانج، بەڵام زیانی گیانی نەبوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا چەند شوێنێکی لهدۆڵی (باڵەییان) بۆردومانکردوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، گروپێکی بچوکی گەریلا لەچوارچێوەی ئەرکەکانیاندا ویستویانە لەشوێنێکەوە بچن بۆ شوێنێکی دیکە، پاشئەوەی کە گەیشتونەتە ناوچەی خەلیفان، لەڕۆژی 26ى ئهم مانگه پەیوەندییان پچڕاوە.
ئهوهش هاتوه، "بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەخەڵکی ناوچەکە وەرمانگرتون، هێزێکی پەدەکە ئەو گروپەمانیان گەمارۆداوەو هێرشیانکردونەتەسەر کە لەئەنجامی ئەو هێرشەدا چەند هەڤاڵێکمان شەهیدبون، بەپێی زانیارییەکانی خەڵکی ناوچەکە، هێزەکانی پەدەکە لەو شوێنەدا بڵاوبونەتەوەو ڕێگە بەهاتوچۆی هیچ کەسێک نادەن".