ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری رایگەیاند، "له سلێمانی و چەمچەماڵ
دو تۆڕی مه‌ترسیداری داعش ده‌ستگیركران كه گروپێكیان به‌نیازی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه
بون له هه‌رێمی كوردستان."
ئاوێنە: ئاژانسەكە،
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی" له‌سه‌ر فه‌رمان
و راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی هه‌رێمی كوردستان و، له
چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر
و مه‌ترسییه‌كان، له رۆژانی ١٣ و ٢٣ و ٢٥ی مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٢١، له سێ ئۆپه‌راسیۆنی
جیاوازدا له پارێزگای سلێمانی، ناوشاری سلێمانی و قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، (٨) تیرۆریستی
سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیر و راپێچی به‌رده‌م یاسا كران."
ئەوەشی
خستۆتەڕو"دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری و پاش به ده‌ستهێنانی
به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئه‌ندامانی دو تۆڕی داعش له سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ
و له كاتێكدا گروپێكیان شانه‌ی نوستو بون و ئه‌وی تریان ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ
ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر، ئه‌و
تۆڕه تیرۆریستیانه ده‌ستگیر كران."
هەروەها لە
راگەیەندراوەكە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری ناوی ئەندامانی
ئەو دو تۆڕەو زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌و كرده‌وه تاوانكارییه‌كانیان
خستۆتەڕو.
دەقی
راگەیەندراوەكە....
له‌سه‌ر فه‌رمان و راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی
هه‌رێمی كوردستان و، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش
و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كان، له رۆژانی ١٣ و ٢٣ و ٢٥ی مانگی ٧ی ساڵی
٢٠٢١، له سێ ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا له پارێزگای سلێمانی، ناوشاری سلێمانی و قه‌زای
چه‌مچه‌ماڵ، (٨) تیرۆریستی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیر و راپێچی
به‌رده‌م یاسا كران.
دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری و پاش به ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی
ته‌واو له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئه‌ندامانی دو تۆڕی داعش له سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و له
كاتێكدا گروپێكیان شانه‌ی نوستو بون و ئه‌وی تریان ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی
ته‌قینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر، ئه‌و تۆڕه تیرۆریستیانه
ده‌ستگیر كران.
تۆڕی یه‌كه‌م. گروپی ناو چه‌مچه‌ماڵ. ناوی تیرۆریستان و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی
گروپه‌كه‌و كرده‌وه تاوانكارییه‌كانیان:
١. (علی محمد علی)
ناسراو به ئه‌بو ئه‌نه‌س. ئه‌میری ئه‌منیی داعش بوه له ویلایه‌تی موصڵ و پاش
رزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ناوبراو له نێوان ره‌ققه‌ی سوریا، و فه‌لوجه و
جزیره و كه‌ركوك جێ گۆڕكێی كردوه و به‌رده‌وامیش بوه له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی
تیرۆریستی دژ به خه‌ڵكی سوریا و عێراق. ئه‌بو ئه‌نه‌س به نیازبوه به رێگه‌ی ته‌قینه‌وه،
كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات.
٢. (محمد حسین
محمد) كه له‌ناو تۆڕه تیرۆریستییه‌كه‌ی دا ئه‌ركی ئاماده‌كردنی بۆمبی چێندراوی بۆ
ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی پێ سپێردراوه. ناوبراو شاره‌زایی ته‌واوی په‌یدا
كردوه له ئاماده‌كردنی بۆمب و ته‌قاندنه‌وه‌ی به هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كاندا
و، پێشتر ده‌ستی هه‌بوه له‌بۆمبڕێژكردنی ئوتومبیل و ته‌قاندنه‌وه‌ی دا.
٣. (جمعه جاسم
محمد) یه‌كێكی تره له تیرۆریسته مه‌ترسیداره‌كانی داعش له‌ناو گروپه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ.
ناوبراو سه‌ر به كه‌تیبه‌ی (ئینغیماسی)ی
داعش بوه و، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌بو ئه‌نه‌س و محمد حسین دا به‌نیاز بون كرده‌وه‌ی
تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
٤. (احمد عمر زیدان)
ناسراو به ئه‌بو حه‌مودی، به‌رپرسی شه‌رعیی گروپه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بوه و پێشتریش
له حه‌مدانییه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌دا، به‌رپرسی شه‌رعی بوه.
٥. (عبدالكریم
احمد عمر) چه‌كداری متمانه‌پێكراوی گروپه‌كه و شاره‌زای به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ناص
بوه.
٦. (فراس عجاج) چه‌كداری
متمانه‌پێكراوی گروپه‌كه بوه و به‌شداربوه له ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی تیرۆریستی
دژ به هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
شایانی باسه ئه‌م گروپه له كاتێكدا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی مادده‌ی ته‌قینه‌وه
بون بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی ئاژانسی
پاراستن و زانیاری / زانیاری دا له ٢٥ی ٧ی ٢٠٢١ ده‌ستگیركران.
تۆڕی دوه‌م. شانه‌ی نوستوی ناو سلێمانی. ناوی تیرۆریستان و زانیاری له‌سه‌ر
ئه‌ندامان و كرده‌وه تاوانكارییه‌كان.
پاش به‌دواداچونی ورد و وه‌رگرتنی فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر، له دو ئۆپه‌راسیۆنی
جیاوازدا له رۆژانی ١٣ و ٢٣ی ٧ی ٢٠٢١، توانرا هه‌ردو ناوبراوی لای خواره‌وه ده‌ستگیر
بكرێن و بخرێنه به‌رده‌م یاسا:
١. (رعد سلیم
احمد)، (ئه‌میری سه‌ربازی)ی داعش و پاشان (ئه‌میری دیوانی زه‌كات) بوه. له دوای
به‌دواداچونی تیمه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ ئه‌م تاوانباره، ده‌ركه‌وتوه كه پێشتر
دو برای ناوبراو به فه‌رمانی داعش خۆیان به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا ته‌قاندۆته‌وه.
٢. (عمر جاسم
محمد)، ئه‌ندامی شانه‌ی نوستوی داعش بوه له شاری سلێمانی و پێشتر له چه‌ندین
كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناوچه‌كانی تری عێراق به‌شدار بوه.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری
٢٩-٧-٢٠٢١