كەشناسی هەرێم: ئەمشەو خێرایی رەشابەكە زیاتر دەبێت
  2021-07-29       460       

كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات ئەو رەشەبایەی هەولێر و سلێمانی گرتۆتەوە، ئەمشەو پێنجشەممە، لەدوای نیوەشەوەوە خێراییەكەی زیاتر ببێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكی كورتدا وتویەتی"ئەمشەو خێرایی با دەبێت لە هەولێر و سلێمانى، لە دوای نیوەشەوەوە بۆ بەرەبەیان ئەگەر هەیە خێراییەکەى چالاک بێت بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە شەوی رابردوەوە رەشەبا شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كەشناسی هەرێم رایگەیاندبو، ئەمڕۆ بە گشتى ئاسمان ساماڵ دەبێت خێرایی با لە نێوان (10 ت ا15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×