نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە
  2021-07-30       470       

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بە شێوەیەك كە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 75 دۆلاری تێپەڕاند.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 75.53 دۆلار و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 73.04 دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ئاستی نەوتی خاوی خەزنكراو لە ئەمریكا بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە مانگی 1ی 2020ەوە.

بەپێی قسەی شیكەرەوەكان دابەزینی ئاستی نەوتی خەزنكراو، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە بەرزبونەوەی حاڵەتەكانی توشبون بە كۆرۆنای جۆری دەلتا، كاریگەری لەسەر خواست لەسەر نەوت نییە، كە هەفتەی رابردو نیگەرانییەكان لەوبارەیەوە هۆكارێك بون بۆ دابەزینی نرخی نەوت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×