هاتوچۆی گەرمیان
ئاشكرایكرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكدا لەسەر
رێگای كەلار-دەربەندیخان، كەسێك گیانی لەدەستداوەو سێ كەسی دیكەش برینداربون.
ئاوێنە:
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر
ڕێگای (کەلار- دەربەندیخان) نزیک گوندی "ئاوە خێری" روداوێکی وەرگەڕان رویدا.
ئەوەشی
خستۆتەڕو، لە روداوەکەدا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (کیا سیراتۆ ) وەرگەڕا کە شۆفێرەکەی
ئافرەت بو و لە ئەنجامی روداوەکەش کەسێک گیانی لە دەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار
بون.
هاتوچۆی گەرمیان
ئەوەشی وتوە، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانە نەخۆشخانەی شەهید مەلا
ئەحمەد کەلاری لە باوەنور کران.