به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته، بەرپرسی فەمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می ئاڕاسته‌ی توركیا ده‌كات.
ئاوێنه: سه‌فین دزه‌یی، بەرپرسی فەمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، "بیر‌و نزاكانمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی قوربانییان و ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌دایه كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی لافاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌و ئاگره هه‌نووكه‌ییه زه‌به‌لاحه‌كانی دارستانه‌كان له‌توركیا".
دزه‌یی هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشی له گه‌ل و حكوومه‌تی توركیا كردووه و هاوخه‌می پێ راگه‌یاندوون.
لەرۆژی چوارشەممەی رابردوەوە، 71 ئاگر لەدارستانەکانی تورکیا کەوتونەتەوەو بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە. سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەش دەڵێت، تاوەکو ئێستا 57 ئاگریان کۆنترۆڵکراون.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سێ کەسیان لە ئەنتاڵیان‌و کەسێکیشیان لەشارۆچکەی مارماریس-ی سەر بەپارێزگای موغڵا بووە. هاوکات دەیان ماڵ سوتاون‌و خەڵکەکەی ئاوارەبون.
ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، "ئێستا لەهەزارو 140 خاڵدا هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان بەردەوامن."