له‌ئه‌نجامی هێرشی گروپێکی چەکدار بۆ سه‌ر خێزانێکی کورد شاری کۆنیا لەتورکیا، حه‌وت ئه‌ندامی خێزانه‌كه كوژران.
ئاوێنه: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لەتورکیا، گروپێکی چەکدار هێرشیانکردە سەر خێزانێکی کورد كه له‌حەوت كه‌س پێكهاتبون‌و سه‌رجه‌میان كوشتن‌و خانووەکەشیان سوتاندن.
تائێستا پۆلیس‌و به‌رپرسانی شاره‌كه هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌و ورده‌كاریی هێرشه‌كه بڵاونه‌كردۆته‌وه.
هاوكات ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكردۆته‌وه كه دوای ئاگادارکردنەوەیان لەبونی تەرمی شەش کەس لەناو خانویەکدا له‌ناوه‌ندی شارۆچکەی مەرام سه‌ر به‌پارێزگای كۆنیا، ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی و پۆلیس رەوانەی شوێنی روداوەکە کران.
راشیگه‌یاندووه، تیمەکانی پۆلیس کە پاش ماوەیەکی کەم گەیشتونەته شوێنی روداوەکە، رێکاری ئەمنیی فراوانیان لەناوچەکە گرتەبەر. دوای چونە ژورەوەی تیمەکانی تەندروستی، ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه شه‌ش كه‌س له‌ناو خانووه‌كه‌دا كوژراون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان كه ده‌ست ئاژانسه‌كه كه‌وتووه، ئەو شەش کەسە به‌چەک کوژراون.