2021-07-30   365     
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت، هه‌ڵوێستی گروپه چه‌كداره‌كان خزمه‌ت به‌ده‌وڵه‌ت ناكات. پێشیوایه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران‌و ئه‌مریكا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت.
ئاوێنه: فوئاد حسێن له‌گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران‌و ئه‌مریكا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت.
وتیشی، هه‌ڵوێستی گروپه چه‌كداره‌كان خزمه‌ت به‌ده‌وڵه‌ت ناكات.. بۆ كۆنترۆڵكردنی گروپه چه‌كداره‌كان پێویستیان به‌گفتوگۆ له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌یه.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوخته‌ی عێراقیشه‌وه كه بڕیاره له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی، ناكرێت دۆخی ئه‌منی ببێته هۆكارێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن.. بونی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پاكی و بێگه‌ردی له‌به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.