مەسرور بارزانی: چاوەڕێی بە سزا گەیاندنی بکوژانی خێزانە کوردەکەی کۆنیا دەکەم
  2021-07-31       685       

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیگەرانی خۆی لە كوشتنی حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە شاری کۆنیای تورکیا راگەیاند و دەڵێت "چاوەڕێی به‌ سزا گه‌یاندنی بكوژەكان دەکەین."

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە په‌یامێكدا لە تویتەر، نوسیویەتی"زۆر نیگەرانم لەو هێرشەی کراوەتە سەر خێزانێكی کورد لە کۆنیا، سەرەخۆشی قوڵی حکومەتەکەم بە کەسوکاری قوربانیان دەگەیه‌نم، چاوەڕێ دەكەم تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن."

ئێوارەی دوێنێ هه‌ینی، خێزانێكی كورد كه‌ له‌ 7 کەس پێكهاتبون، له‌ شارۆچکەی مەرام-ی سەربە پارێزگای كۆنیای توركیا، له‌لایه‌ن توركه‌ نه‌ژادپه‌رسته‌كانه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و هەر حەوتیان كوژران.

عه‌بدولڕه‌حمان كارابولوت، پارێزه‌ری ئه‌و خێزانه‌ كورده، بە كوردستان24ی رایگه‌یاند، دوای ئازادكردنی هێرشكاره‌ نه‌ژادپه‌ره‌سته‌ توركه‌كان له‌ زیندان، جارێكی دیكه‌ هێرشكرایه‌وه‌ سه‌ر هه‌مان خێزان و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌ كورده‌یان كوشتن، كه‌ له‌ حه‌وت كه‌س پێكهاتون، له‌ناویان سێ‌ ئافره‌ت هه‌بون.

هه‌روه‌ها وتیشی:"دوای كوشتنی ئه‌و 7 كه‌سه‌، هێرشبه‌ران ئاگریان له‌ خانوی خانه‌واده‌ كورده‌كه‌ به‌ردا و ماڵه‌كه‌شیان سوتاندن."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×