لە هەرێم ژمارەی توشبون و مردن بە كۆرۆنا داكشا
  2021-07-31       936       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوان و مردوانی كۆرۆنا داكشاوە بەشێوەیەك كە هەزارو 695 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 16 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە حەوتیان لە دهۆك بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 12 هەزارو 877 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 695 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 230 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 16 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 3 لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 7 لە دهۆك، 2 لە گەرمیان، 1 لە راپەڕین.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×