2021-07-31   252     
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی پارێزگای به‌سره ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه باس له نه‌مانی ئۆكسیجین له هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31 ی ته‌موزی 2021 سه‌عد عه‌بدولوه‌هاب به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی به‌سره رایگه‌یاند ،ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌كاندا نه‌ماوه، راسته به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجینه‌وه توشبوانی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، زۆر دووره له راستییه‌وه.
وتیشی راسته ئۆكسیجن له هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كاندا نه‌ماوه، به‌ڵام هۆكاری مردنی توشبوه‌كانی كۆرۆنا خراپیی باری ته‌ندروستیی توشبوه‌كانه و زۆربه‌شیان كه‌سانی به ته‌مه‌ن بوون كه به‌رگه‌ی نه‌خۆشیییه‌كه‌یان نه‌گرتوه.