2021-07-31   297     
ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاندوه، پاش مانه‌وه‌ی حه‌وت ڕۆژ له نه‌خۆشخانه هاووڵاتی (ش. ح .ڕ) ی ته‌مه‌ن 36 ساڵ كه توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو له هه‌مان كاتدا دووگیانیش بوو توانرا له لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی هه‌ریه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید د.هێمن و نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری منداڵبوون منداڵه‌كه‌ی له‌دایك ببێت.
ئاوێنه: سه‌عات 1 ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (2021/7/31) پاش ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی نه‌خۆشه كه تێكده‌چێت له‌ڕێگه‌ی سیپاپه‌وه واته ئامێری تایبه‌ت و هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرده‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری منداڵبون و له لایه‌ن (د. گوڵان عه‌لی تۆفیق ) ه وه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت و به سه‌ركه‌وتووی منادڵه‌كه له‌دایك ده‌بێت .
جێگه‌ی باسه، منداڵه كه كوڕه‌و له‌ئێستادا له به‌شی خدجی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونه و باری ته‌ندروستی جێگیره‌و هاوكات دایكی منداڵه كه‌ش دوای له دایكبوونی كۆرپه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گه ڕێنراوه‌ته‌وه به‌شی چاودێری ورد له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید د.هێمن له‌سلێمانی و له‌ئێستادا ته‌ندروستی جێگیره‌و به‌پێی وته‌ی پزیشكه‌كانی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كه ته‌ندروستی دایكه‌كه له‌ئێستادا جێگیرتره وه‌ك پێش له دایكبوونی منداڵه‌كه.