2021-07-31   1556     
لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشێوازی له عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان و شالندێكی هاوڕێی كرد و له‌دیدارێكدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان یه‌كێتی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراق كرد.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی لاهور شێخ جه‌نگی، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی له شاری سلێمانی پێشوازی كرد له عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان و شاندێكی هاوڕێی.
له دیدارێكدا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا و كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنیان.
لاهور شێخ جه‌نگی سوپاسی په‌رۆشی و هه‌وڵه‌كانی عه‌لی باپیری كرد بۆ پشتیوانیكردن له یه‌كێتیی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هاوكات دڵنیایی پێدا و ڕایگه‌یاند، "هیچ كارێك ناكه‌ین پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی بێت".
لاهور شێخ جه‌نگی وتیشی، "هه‌وڵمانداوه هه‌مو كێشه‌كان به ڕێگای حزبی و له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌م چاره‌سه‌ر بكرێن".
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ستایشی ڕۆڵی حه‌كیمانه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی كرد كه به شێوه‌یه‌كی زۆرباش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا كردوه و توانیویه‌تی هاوسه‌نگی بپارێزێت.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا باسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو كرا و هه‌ردولا جه‌ختیان له یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له به‌غدا به‌هێز بێت و به یه‌كده‌نگی پشتیوانی له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان بكه‌ن.